١٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٤٢
ترامپ"دۆخی نائاسایی نیشتمانی" لەهەمبەر ئێرانی درێژکردەوە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند؛ "دۆخی نائاسایی نیشتمانی" هەمبەر بە ئێران بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆشکی سپی دوێشەو(سێ شەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی "دۆخی نائاسایی نیشتمانی" سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردۆتەوە.

فەرمانی دۆخی نائاسایی نیشتمانیی لەبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەکەمجار لە١٥ی نۆڤمبەری١٩٧٩(٢٤ی خەزەڵوەری١٣٥٨) لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیمزا کراو لەو کاتەوە، هەموو ساڵێک درێژ کراوەتەوە.

ئەو فەرمانە ، دەسەڵاتی ئەوە بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکا دەستبگرێ بەسەردارایی و سامانەکانی ئێران. ئەمریکا تائێستا دەستی داگرتووە بەسەر بڕی ملیاران دۆلار لەداراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەشێوەی نایاسایی .

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەک لە ئەندامە سەرەکییەکانی بەرەی خۆڕاگری، دەوری سەرەکی دەبینێ لە بەرەوڕووبوونەوەی پیلان و کردەکانی تەوەری ئەمریکی-زایۆنی لەناوچەدا.

..........
340